وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران ته‌نها به نیوه‌چڵی وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كیـیه‌كه‌ی و نیازه‌كانی. كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن ئه‌وان نیازیان هه‌یه فشـار بهێنن بۆ ده‌ركردنی بڕیارێـكی سـزادانی تر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵوست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و جانی دیلان وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.