مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان داوای له خه‌ڵـكی غه‌ززه كرد ده‌سه‌ڵاتی گروپی حه‌ماس به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا لابده‌ن، ئه‌و گروپه ئیسلامیـیه چه‌كداره‌ی كه‌وا بۆ پـێـنج مانگه ناوچه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری ڕامه‌ڵـڵا له‌كه‌ناری ڕۆژئاوا، مه‌حمود عه‌باس له وتارێـكدا گوتی ده‌بێت فه‌له‌ستینیـیه‌كان ئه‌و گروپه له ده‌سه‌ڵات لابده‌ن كه " بازرگانی به ئازار و مه‌ینه‌تیـیه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه ده‌كات."
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی ئاوه‌ها به ڕاشـكاوانه داوای لابردنی حه‌ماس بكات. له ڕابردوودا به‌ڕێز عه‌باس له حه‌ماسی ده‌خواست داوای لێبوردن بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا گرتووه و پـێویسـته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بگێڕێته‌وه
هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌باس ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌ماسی سه‌رزه‌نشت كرد كه له خۆپـیشـاندانه جه‌ماوه‌ریـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری غه‌ززه‌دا كردیان و تیایدا 7 كه‌سـیان كوشت.
شـایانی باسه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانه بوون كه لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح به بۆنه‌ی سێهه‌مین سـاڵیادی كۆچی دوایی یاسر عه‌رفاتی ڕێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌یان سـازیان كردبوو.
پاش خۆپـیشـاندانه‌كه هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حه‌ماس به سه‌دان له ئه‌ندامانی فه‌تحی ڕكابه‌ریان ده‌سـتگیركرد.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تـێپـڵ له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان بێریڤان یوسفی به زمانی كوردی ئاماده‌ی كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.