دادگایه‌كی به‌ریتانیا بڕیاری داوه به‌وه‌ی ده‌كرێت مه‌لای ئیسلامی توندڕه‌و، ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لمیسری، بده‌نه ده‌ستی ئه‌مریكا تا له‌وێ له‌سه‌ر تاوانی تێرۆریسـتی دادگایـی بكرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادگایه‌ك له له‌نده‌ن ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد.
ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لمیسری پاش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2006 دا به تاوانی هاندانی كوشتنكاری و خۆشـكردنی ئاگری ڕق و كینه‌ی نه‌ژادی حوكمدرا، ئێستا 7 سـاڵ زیندانی له به‌ریتانیا به‌سه‌ر ده‌بات،
ئه‌بو حه‌مزه له بنه‌ڕه‌تدا له سـاڵی 2004 دا له به‌ریتانیا له‌سه‌ر داوایه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا بۆ دانه ده‌سـتی ده‌سـتگیركرا. به‌ڵام ئه‌و پـرۆسه‌یه ڕاگیرا تا دادگایـیـكردنه‌كه‌ی كۆتایی پـێهات و هه‌موو تـكا و داواكانی بێ هوده بوون.
شـایانی باسه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لمیسری تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له سـاڵی 1998 دا كۆمه‌كی له گرتنی بارمته له یه‌مه‌ندا كردووه و هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه كه‌مپـێـكی مه‌شق و ڕاهێنانی تێرۆریسـتی له سـتانی ئۆرێـگنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا دابنێت.