وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی له ده‌مێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا حكومه‌تێـك بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری وڵات ده‌سـتنیشـان بكات، هاوكات
حزبه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتانی هه‌وڵی پـێـكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له دژی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ده‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خولی په‌رله‌مانی هه‌نووكه‌یی پاكسـتان كۆتایی دێت هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حكومه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری وڵات هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانی وڵات ڕێـكده‌خات، ئه‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی به‌ڵێنی داوه له نۆی مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوودا سـازبدرێن.
حزبه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن له پاكسـتان ده‌ڵـێن هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئازاد و ڕه‌وا نابن ئه‌گه‌ر په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ڕابه‌رانی سـیاسی ده‌ستگیركراو ئازاد نه‌كات و هه‌روه‌ها به خێرایی باری ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یه‌ندراویش هه‌ڵنه‌گرێت.
له میانه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له دژی سه‌رۆكی پاكسـتانی له شـاری كه‌راچی ته‌قه به‌رپابووه و له ئاكامدا 2 كوڕی لاو كوژراون. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین زیانی گیانیـیه له‌و ده‌مه‌وه‌ی نزیـكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر باری ته‌نگه‌تاوی له پاكسـتان ڕاگه‌یه‌ندرا.
هاوكات دیبلۆماتێـكی ئه‌مریكایی له شـاری لاهور وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی خانم بێنه‌زیر بۆتۆدا سـازداوه، ناوبراو تا ئێسـتا هه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی نێوان دیبلۆماتی ئه‌مریكایی و خانم بۆتۆ به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی جۆن نێـگرۆپـۆنتێی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پاكسـتان دێت كه به مه‌به‌ستی ئه‌ركی هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕه‌وشی پاكسـتان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.