بڕیاره دیبلۆماتێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی پاكسـتان بكات تا له‌وێ فشـار بخاته سه‌ر سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف بۆ كۆتایی هێنان به باری
ته‌نگه‌تاوی له وڵاته‌كه‌یدا.
ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه جۆن نێـگرۆپـۆنتێ دره‌نگانێـكی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی پاكسـتان ده‌كات به مه‌به‌سـتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن جۆن نێـگرۆپـۆنتێ ده‌ڕوات ڕاسته‌وخۆ په‌یامێـكی ئاشـكرا ده‌دات به كاربه‌ده‌سـتانی ئیسلام ئاباد، كه ئه‌وه‌یه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت باری ته‌نگه‌تاوی له پاكسـتان كۆتایی پـێ بهێنرێت، وه هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت و به شـێوه‌یه‌كی ئازاد و ڕه‌وا و پاك بڕوات به ڕێوه.
هاوكات باڵیۆزی ئه‌مریكا له پاكسـتان، ئانه پاترسۆن، هۆشـداری دا به‌وه‌ی باری ته‌نگه‌تاوی نه‌ك هه‌ر ته‌نها وڵاته‌كه له ڕێڕه‌وی دیموكراسی دوا ده‌خات، به‌ڵـكو له‌وانه‌یه گه‌شه‌كردنی ئابوری پاكستانیش بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـكیدا له زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی له ئیسلام ئاباد ئانه پاترسۆن داوای له پاكسـتان كرد ئه‌و ده‌سـتكه‌وتانه‌ی كه به چه‌ند سـاڵێـك به‌ده‌ستی هێناوه له ده‌ستی نه‌دات.
گوتیشی گه‌شه‌كردنی ئابوری به ڕێژه‌ی 7% یه‌كێـك بووه له ده‌سـتكه‌وته هه‌ره مه‌زنه‌كانی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نێـگرۆپـۆنتێ بۆ پاكسـتان، په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گۆڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان شوان سه‌عید و خالید فه‌تاح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.