له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشـنتۆنی پایته‌خت سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ڕایگه‌یاند دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌تی ئێرانی هه‌وڵده‌دات بگاته توانایه‌ك بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی:
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" من ده‌زانم به‌ربه‌سـتكردنیان له‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندی جیهاندایه. ئه‌گه‌ر ئێران خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی بێت ئه‌وا ده‌بێت به مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسـیدار بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی. له ئێران‌دا ڕێـبه‌رێـك هه‌یه ڕایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له‌ناوبه‌رێت. هه‌ر بۆیه بۆ خه‌ڵـكم ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیتان له‌وه‌دایه خۆتان لاده‌ن له جه‌نگی جیهانی سێهه‌م ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كه له به‌ربه‌ستكردن یان له به‌ده‌سـتهێنانی زانیاری پـێویست بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدایه."
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێبه‌رایه‌تی كۆشه‌شی به‌ربه‌ستكردنی ئێران ده‌كات له به‌كارهێنانی سـیسـتمی دارایی جیهانی بۆ دابینكردنی پاره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و چالاكیـیه تێرۆریسـتیـیه‌كانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهان بۆ په‌راوێزكردنی ئێران:
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت" ته‌واوی سـتراتیژیـیه‌كه ئه‌وه‌یه له سـاتێـكدا ڕێبه‌ران و به‌رپـرسـانی ناو ئێران ڕه‌نگه بێزاربن له په‌راوێزكردن و بڵێن' ئه‌مه ئه‌وه‌نده ناهێنێت.' من پـێم وایه هه‌وڵه‌كه ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت بۆ هێشـتنه‌وه‌ی گوشـار له‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" زۆر گرنگه خه‌ڵـكی ئێران ئه‌وه بزانن كه ئێمه هیچ ڕق و كینه‌یه‌كمان بۆ ئه‌وان له دڵـدا نیـیه":
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بێژێت" ئێمه بێ هوده بووین له كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی ئێران، وه پـێویسته [خه‌ڵـكی ئێرانیش] ئاوابن. هه‌ڵئاوسـاندنی دراو له ئاسـتێـكی زۆر به‌رزدایه و په‌راوێزكردنیش زۆر له‌سه‌ر ئابوری ده‌كه‌وێت. ئه‌مه وڵاتێـكه داهاتوویه‌كی باشـتری هه‌یه، خه‌ڵـكیش له‌ناو ئێران‌دا ده‌بێت ئاواتێـكی باشـتریان هه‌بێت له‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستایان بۆیان دابین ده‌كات."
هاوكات به‌رنامه‌ی كۆمه‌ك و سـزادان كه یه‌كه‌م جار له مانگی شه‌شی سـاڵی 2006 دا ئاڕاسـته‌ی ئێران كرا له لایه‌ن پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا - ناسـراو به كۆمه‌ڵی 5+1 - هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر تاران ڕازیـبێت له‌سه‌ر ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی و ملكه‌چی پـێوانه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بن، ئه‌وا ئێران كۆمه‌ك له بواری به‌كارهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی سڤیلدا وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها له بواره‌كانی تردا، له ناویاندا هاتوچۆكردن و پـزیشـكی و بازرگانی.