له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت له هه‌ڵمه‌تێـكی هاوبه‌شی گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق زیاتر له 200 گومانباری تێرۆریست له چوار پارێزگای باكوری عێراق ده‌ستگیركراون.
له‌شـكر ده‌شڵێت هه‌ڵمه‌تی چه‌كوشی ئاسنی، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتیـپـێـكرد، به‌ره‌وپـێشـچوونی گرنگی له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌ده‌سـتهێناوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی ئاسایش 3 كه‌سی پله به‌رزی ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیركردوه و هه‌وره‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شـارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا پـۆلیسی عێراق گوتی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك كه به ئامانجی كاروانێـكی له‌شـكری ئه‌مریكایی دانرابوو منداڵێـكی ته‌مه‌ن 12 سـاڵ گیانی له‌ده‌سـتدا. گوتیشی به لایه‌نی كه‌م 3 عێراقی تر له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون.
له هه‌واڵێـكی تردا، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت هیچ هۆیه‌ك نیـیه بۆ دواخسـتنی له سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ناسراو به عه‌لی كیمیاوی و دوو تاوانكارێـكی تری به‌رپـرسبوون له‌و شـاڵاوانه‌ی كه له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا ناویان لێ‌نا ئه‌نفال و نزیكه‌ی 180 هه‌زار كوردی باكوری عێراقیان تیادا كوشت.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی داوای له ئه‌مریكایـیه‌كان كرد ئه‌و سێ تاوانكاره بده‌نه‌وه ده‌ست عێراقیـیه‌كان تا له‌سێداره‌یان بده‌ن.
شـایانی باسه له مانگی نۆدا دادگایه‌كی پـیاداچوونه‌وه‌ی عێراقی حوكمی له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی ئه‌و سێ تاوانكاره‌ی په‌سه‌ندكرد و بڕیاری دا له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سـزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت. 30 ڕۆژه‌كه تێـپه‌ڕ بوو و له‌سێداره نه‌دران به‌هۆی بڕیارێـكی حكومه‌تی عێراق كه تیایدا فه‌رمانی دا سـزای له‌سـێداره‌دانه‌كان بۆ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان دوابخرێن.
سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێـگره سـوننه‌كه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی قایل نه‌بوون حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كان ئیمزا بكه‌ن.