ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شـاری میونخی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شـانۆیی كورد
گردبووبوونه‌وه و دووهه‌م كۆنفرانسی شـانۆكارانی كوردیان سـازدا له ئه‌وروپا.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كۆنفرانسـه و مه‌به‌سته‌كانی و به‌رئه‌نجامه‌كانی، هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی میوانداری هونه‌رمه‌ند ڕێزان سـاڵح ی كردووه، كه بۆ خۆی یه‌كێـك بووه له ڕێـكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.