دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی ڕۆژی هه‌ینی هاتنه ده‌ره‌وه له سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان بێنه‌زیر بۆتۆ قه‌ده‌غه‌كرا، كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ڕۆژی شه‌ممه هێشـتیان خانم
بێنه‌زیر بۆتۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئیسلام ئاباد بێته ده‌ره‌وه. به‌ڵام پـۆلیس ڕێـگه‌ی به بێنه‌زیر بۆتۆ نه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆكی دادوه‌رانی له‌كارخراو بكات.
ڕۆژی شه‌ممه خانم بۆتۆ كه سواری ئۆتۆمبیلێـكی گولله‌به‌ند بوو له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی دا له ماڵی ئیفتخار چه‌ودری سه‌رۆكی دادوه‌رانی پاكسـتانی له‌كارخراو نزیك بێته‌وه پـۆلیس بۆ ڕێ لێـگرتنی دوو ماشـێنیان وه‌ك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆدا ڕاگرتبوو.
له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی شه‌ممه‌دا خانم بێنه‌زیر بۆتۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای حزبه‌كه‌ی، ناسراو به حزبی گه‌لی پاكسـتان كۆبووه‌وه، وه یاریده‌ده‌رانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن خانم بێنه‌زیر بۆتۆ به‌نیازه له ده‌مێـكی دره‌نگانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ دیبلۆماتانی بیانی كۆبـبێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بێنه‌زیر بۆتۆ گوتوویه‌تی ئه‌و هێشـتا هه‌ر به‌نیازه پـێشه‌وایی ڕێـپـێوانێـكی ناڕه‌زایی له لاهوره‌وه بۆ ئیسـلام ئاباد له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا سـازبدات، بۆ ئه‌وه‌ی داوا بكات په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكستانی ده‌ست له پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌شـكری به‌ربدات و هه‌ڵـبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا، واته له مانگی یه‌كدا سـازبدرێن و هه‌روه‌ها داواش ده‌كات باری ته‌نگه‌تاوی، ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پاندی، هه‌ڵگرێت.
سه‌رۆكی دادی پاكسـتانی مالیك محه‌مه‌د قه‌یوم ڕۆژی شه‌ممه له گوته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران گوتی ڕه‌نگه باری ته‌نگه‌تاوی یه‌ك مانگ بخایه‌نێت و دواتر هه‌ڵبگیرێت.