له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 9 كه‌سی ئێرانی كه پـێشتر له عێراق گیرابوون ئازادكراون.
له ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكریدا هاتووه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و نۆ كه‌سه دراونه‌ته‌وه ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی. زوویه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی بۆیه ئه‌و ئێرانیـیانه ئازاد ده‌كرێن چونكه نابنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر باری ئاسایشی عێراق.
له‌و ئێرانیـیانه‌ی كه ئازادكراون دووانیان له‌و ئێرانیـیانه بوون كه له مانگی یه‌كدا له شـاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق گیرابوون به گومانی ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی میلیشـیا شیعه‌كانی عێراقـیان كردووه.
له هه‌مان ده‌میشـدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی گوناهباركردووه به‌وه‌ی سه‌ر به هێزی تایبه‌تی قودسن كه هێزێـكی تایبه‌تی سه‌ر به پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن. هه‌رچی ئێرانیشـه ده‌ڵێت ئه‌وانه دیبلۆماتن و داوای ئازادكردنیانی كردووه.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراق له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكی عێراقی 14 گومانباری یاخیبووانیان كوشتووه و 44 گومانباری تریشـیان ده‌ستگیركردووه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له باكوری عێراق.