ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له مه‌راسـیمێـكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له‌شـكری ئه‌مریكا 500 به‌ندكراوی عێراقی ئازادكرد.
سه‌رۆك وه‌زیر داوای له ئازادكراوه‌كان كرد له پـرۆسه‌ی بیناكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا یارمه‌تی بده‌ن. مه‌راسـیمه‌كه له بنكه‌ی سـه‌ربازی ئه‌مریكایی Camp_Victory له نزیـك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێشـتا نزیكه‌ی 25 هه‌زار عێراقی لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌رن.
شـایانی باسه ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه سـكاڵـیان كردووه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ده‌سـتگیریان كردوون سوننه‌ن.
له هه‌واڵێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به پاڵپـشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شـاری موسـڵ 14 یاخیبوویان كوشتووه و 44 ی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه. له‌شـكر ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كان هه‌ردوو ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ئه‌نجام دراون.
فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكا (كۆلۆنێـل سـتیفن تویتی) ستایشی هاوڵاتیـیانی عێراقی كرد له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریـیانه‌ی سه‌باره‌ت به یاخیبووان و چالاكیـیه‌كانیان داویانه.