كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاكستانی ده‌ڵێن ته‌رمی گولله‌بارانكراوی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌رێمی خێـڵه‌كی وه‌زیرسـتان له نزیـك
سـنووری ئه‌فغانسـتان ڕفێندرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن كوژراوه‌كان ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ســنووری بوون كه ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كانه‌وه ڕفێندران له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و شـوێنی كاره‌كانیان له نزیـك شـارۆچكه‌ی میران شـا به‌ڕێـده‌كه‌وتن.
تا ئێسـتا چاره‌نووسی چوارهه‌م سه‌ربازی ڕفێندراو نه‌زانراوه.
وا بڕوا ده‌كرێت پاشـماوه‌كانی تاڵیبان و تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده له هه‌رێمه‌كانی باكور و باشوری پاكستان خۆیان حه‌شـار دابێت.
هه‌ر له پاكسـتان و له هه‌رێمی باكوری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته دوێنی چه‌كدارانی سه‌ر به مه‌لای ئیسلامی ڕادیكاڵ ده‌سـتیان به‌سه‌ر ناوچه‌ی دیكه‌دا له دۆڵی سوات گرت. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی نیمچه له‌شـكری و پـۆلیس ته‌سلیم به میلیشـیاكان له شـارۆچكه‌كانی كالام و مادیان و به‌هره‌ین بوون.