سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌نیازه خۆپـیشـاندانێـكی مه‌زن له نزیـك ئیسلام ئابادی پایته‌خت سـازبكات بۆ ده‌ربڕێنی
ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بڕیاری باری نائاسایی كه له لایه‌ن سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خانم بێنه‌زیر بۆتۆ داوای له لایه‌نگرانی كرد له دژی ئه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خڕبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریـیه ڕابوه‌سـتن كه له لایه‌ن سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فه‌وه ده‌رچووه، وه داواشی كرد به‌شـداری له‌و خۆپـیشـاندانه‌دا بكه‌ن كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له شـاری ڕاوه‌ڵپـندی به‌ڕێوه‌بچێت. كاربه‌ده‌سـتانی شـاره‌كه‌ش ده‌ڵێن ڕێـگه ناده‌ن ئه‌و خۆپـیشـاندانه سـازبكرێت.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه خانم بێنه‌زیر بۆتۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆندا له ئیسلام ئاباد كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی مشـتومڕكردن له‌سه‌ر چۆنێتی لابردنی ئه‌و باری نائاسـایـیه‌ی كه له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه و له سێهه‌م ڕۆژی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌كانی كه له دژی بڕیاری باری نائاسایی سـازده‌كرێت، پارێزه‌ران له به‌رده‌م خانه‌ی داد له ئیسلام ئابادی پایته‌خت له‌گه‌ڵ پـۆلیسـدا به یه‌كیان دادا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا سه‌رۆكی پارتی سه‌رۆك موشه‌ڕه‌فی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڵێت ڕه‌نگه ڕێبه‌ری له‌شـكر پاش دوو یان سێ هه‌فته‌ی دیكه باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا لابه‌رێت.