ڕۆژی سێشه‌ممه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا، كۆمسـیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاپـۆرتی سـاڵی 2007 ی خۆی سه‌بارت به ئاستی به‌ره‌و پـێشچوونی چاكسـازیـیه‌كان له توركیادا
بڵاوكرده‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه له 82 لاپه‌ڕه پـێـكهاتووه. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ به‌شیدا ئاماژه به به‌ره‌و پـێشـچوون ده‌كات، به‌ڵام زیاتر پـڕه له ڕه‌خنه و گازنده. بۆ نمونه له به‌شی مافه كه‌لتوری و ڕۆشـنبیریـیه‌كاندا له لاپه‌ڕه 22 ی ڕاپـۆرته‌كه‌دا هاتووه كه‌وا له مانگی سێی 2007 وه ڕادیۆیه‌كی نوێ له شـاری دیاربه‌كر كراوه‌ته‌وه و مۆڵه‌تی پـێـدراوه به هه‌ردوو زاراوه‌ی كرمانجی و زازایی به‌رنامه‌كانی خۆی بڵاوبكاته‌وه، وه ئێسـتا چوار ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی هه‌یه كه به زمانی كوردی په‌خش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ماوه‌ی په‌خشه‌كانیان كه‌مه و سـنوورداره، وه جگه له فلیم و مۆسیقا و گۆرانی ده‌بێت هه‌موو به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی توركی كه ئه‌وه بۆ په‌خشی ڕاسـته‌وخۆ له ڕووی ته‌كنیـكیـیه‌وه كارێـكی سه‌خت و گرانه. به‌رنامه په‌روه‌رده‌یـیه‌كان به زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ندێ بێـژه‌ر له‌سه‌ر شـتی بێ بایه‌خ دراون به دادگا. پاشـان ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌و وڵاته‌دا هیچ بوارێـك بۆ فێربوونی زمانی كوردی نیـیه و به‌كارهێنانی له شوێنه فه‌رمیـیه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سـزا دراون.
سه‌باره‌ت به‌م ڕاپـۆرته هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر كه‌نداڵ نه‌زان سه‌رۆكی ئه‌نسـتـتیوتی كوردی له پاریس سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 20 خوله‌كه.