به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له باكوری ئه‌فغانسـتان به لایه‌نی كه‌م 64 كه‌س كوژران و له نێویاندا چه‌ند په‌رله‌مانتارێـك هه‌یه. ئه‌مه‌ش به كوشـنده‌ترین هێرش داده‌نرێت
له‌وه‌تای له سـاڵی 2001 تاڵیبان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادراوه.
بۆمبه‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌فغانسـتان سه‌ردانی كارگه‌یه‌كی شه‌كریان له شـارۆچكه‌ی به‌غلان له باكوری كابوڵدا ده‌گرد. هه‌روه‌ها ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی كوژراوان له زیادبووندایه.
سه‌ید مسته‌فا كازمی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی به ناوبانگ و وه‌زیری پـێشـووی بازرگانی له نێوی كوژراوه‌كاندایه.
شـایانی باسه ئه‌مسـاڵ به خوێناوی‌ترین سـاڵی ئه‌فغانسـتان داده‌نرێت له‌وه‌تای به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا تاڵیـبان له‌سه‌ر حوكم لادراوه. میلیشـیاكان بنكه و مۆڵـگایان له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتاندا دامه‌زراندووه، وه له‌وێوه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ و سه‌ربازانی ئه‌فغانی، وه هه‌روه‌ها پـلان بۆ بۆسه‌نانه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی داده‌ڕێژن.