ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی نه‌هێشـتنی
بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له باكوری عێراق.
هاوكاتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كورده‌كانی ده‌ڤه‌ری واشـنتۆن و چه‌ند سـتانێـكی تری ئه‌مریكا خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی‌یان له به‌رده‌م كۆشـكی سـپـیدا ئه‌نجام دا و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان ڕه‌تكرده‌وه و داوای چاه‌رسه‌رێـكی ئاشـتیانه‌یان بۆ كێشه‌كه ده‌كرد.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له یانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی نیشتیمانی له واشـنتۆن the National Press Club كۆڕێـك بۆ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕێـكخرا و وه‌ڵامی پـرسـیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.