سه‌رۆكی له‌كار لابراوی دادگای باڵای پاكسـتان داوای له پارێزه‌ران كرد به‌ره‌و ڕووی هێزه‌كانی پـۆلیس بـبنه‌وه و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك په‌روێز
موشـه‌ڕه‌ف بۆ سه‌پاندنی باری نائاسایـی ده‌ربـبڕن.
ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنی ده‌سـتیدا له شوێنه‌كه‌ی خۆی له ئیسلام ئاباد، كه له‌وێ ده‌ستـبه‌سه‌ركراوه، ئیفتخار محه‌مه‌د چودری گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه له پـێناو به‌رگری كردن له ده‌ستور ڕاپه‌ڕین به‌رپابكرێت، وه هه‌ر له‌و قسه‌یه‌یدا بوو، هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ته‌له‌فۆنی ده‌سـتی له ئیسلام ئابادی پایته‌ختدا بڕا.
جارێـكی دیكه ڕۆژی سێشه‌ممه پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پـۆلیسی دار و تێـڵا به‌ده‌ست به یه‌كیان دادا. ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆلیس گازی فرمێـسـك ڕێژ و دار و تێـڵای له دژی ئه‌و پارێزه‌رانه به‌كارهێنا كه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان ئه‌نجام ده‌دا.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بـێـنه‌زیر بۆتۆ گه‌یشـته پایته‌ختی پاكسـتان تا له‌وێ چاوی به ڕێبه‌رانی دیكه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن بكه‌وێت. گوتیشی نیازی نیـیه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌فدا كۆبـبێـته‌وه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف باری نائاسایی له پاكسـتان ڕاگه‌یه‌ندووه، نزیكه‌ی 1500 پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری سه‌ر به ئۆپـۆزیسـیـۆن ده‌سـتگیركراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هیچ به‌رامبه‌ر خانم بۆتۆ نه‌كراوه.