ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایشی پاكسـتان گازی فرمێـسك ڕێژ و دار و تێـڵایان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه پـێـكردنی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان ده‌كرد له
دژی ئه‌و بڕیاری باری نائاسایـیه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌فه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
گه‌وره‌ترین پـێـكدادان له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاكسـتان ڕوویدا، كه زیاتر له یه‌ك هه‌زار پارێزه‌ر له به‌رده‌م دادگای باڵادا خڕبووبوونه‌وه و له دژی موشه‌ڕه‌ف دروشـمیان ده‌گوته‌وه. هه‌روه‌ها پـۆلیس له كه‌راچی و ڕاوڵبه‌ندیشدا كه‌وتۆته گیانی خۆپـیشـانده‌ران. به سه‌دان پارێزه‌ر ده‌سـتگیركراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی پاكسـتان ئه‌و قسه و باسـانه‌ی به درۆخسـته‌وه كه ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف ده‌سـتبه‌سه‌ركراوه. كاربه‌ده‌سـتان گوتیان ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) له‌گه‌ڵ دیبلۆماتانی بـیانیدا له كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی كۆبۆته‌وه تا هۆی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یان بۆ ڕوون بكاته‌وه كه تیایدا باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆیه ناوه تا سـنووریـك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی توندڕه‌وان و چالاكیـیه مه‌رام سـیاسـیـیه‌كانی ده‌زگای داد له وڵاته‌كه‌یدا دابنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌خنه‌گران بڕوایان وایه موشه‌ڕه‌ف هه‌وڵ ده‌دات ڕێ له ده‌ركردنی حوكمێـكی دادگای باڵا بگرێت، كه تیایدا بڕیار ده‌درێت ئایا ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌یه‌ی مانگی ڕابردووی موشه‌ڕه‌ف به سه‌رۆكی وڵات له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و سه‌رۆكی له‌شـكره قانونیـیه یان نا.