ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاكسـتان باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌دا توند كردووه، وه سه‌دان كه‌سـایه‌تی ئۆپۆزیسـیۆن ده‌ستگیركراون و ئاگاهیش دراوه سه‌باره‌ت به شـیانی دواخستنی هه‌ڵـبژاردنه‌كان كه بڕیاربوو له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كدا بكرێت.
له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا شه‌وكه‌ت عه‌زیز سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان گوتوویه‌تی حكومه‌ت وابه‌سته‌یه به سـازدانی هه‌ڵـبژاردن، به‌ڵام گوتووشـێتی ده‌شێت یه‌ك سـاڵ بخایه‌نێت تا په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه ده‌كرێت.
له‌وه‌تای له ڕۆژی شه‌ممه‌وه باری نائاسایی له پاكستان ڕاگه‌یاندراوه نزیكه‌ی 500 ئه‌ندامی ئۆپـۆزیسـیۆن گیراون، یه‌ك له‌وانه‌ی گیراون جه‌واد هاشـیمی سه‌رۆكی كارگێڕی پارتیـیه‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانه و هه‌روه‌هاش ئمران خان یاریزانی به‌ناوبانگی وازی كریكێت كه بۆته سـیاسه‌تمه‌دارێـكی ئۆپـۆزیسـیۆن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پـۆلیس چاودێری شه‌قامه‌كانی ئیسلام ئابادیان ده‌كرد، هاوكاتی ئه‌وه‌ی ده‌سـته و تاقمی كه‌م كه‌می ئۆپـۆزیسـیۆن و داكۆكیكاران له مافه‌كانی مرۆڤ و خه‌ڵـكی تری پاكسـتانیش دژی سه‌پاندنی ئه‌و باره نائاسایـیه قسه‌یان ده‌كرد.
پـۆلیس به‌ربه‌سـتی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كانی په‌رله‌مان و دادگای باڵادا داناوه. هه‌ندێ له خۆپـیشـانده‌ره‌كان گیراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پـۆلیس ده‌ڵێت ئارامیـیان تێـكداوه و
هه‌ندێـكی تریشـیان پاش ئه‌وه‌ی قسـه‌یان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانانی بـیانیدا كردووه گیراون.
بـێنه‌زیر بۆتۆ سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی پاكسـتان بۆ باری نائاسایی وه‌ك كوده‌تایه‌ك ناوزه‌ند كردووه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBS دا، خانم بێنه‌زیر بۆتۆ گوتوویه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف كوده‌تای دووهه‌می بووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لادانه‌كه‌ی سـاڵی 1999 ی نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان.