ڕۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره سه‌باره‌ت به عێراق له ئسـته‌نبوڵ سـازكرا. هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تیایدا به‌شـداری كردووه، وه له‌و
باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه.
هۆشـیار زێـباری ده‌ڵێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئسته‌نبوڵ به نیسبه‌ت ئارامی و ئاسایشی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو، وه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆسـتانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه، وه تیایدا سه‌نگی خرایه سه‌ر یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق له لایه‌ن به‌شـداربووانه‌وه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.