ڕۆژی شه‌ممه له كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به عێراق له ئسـته‌نبوڵ، نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕێ‌وشـوێنی جیدی له
دژی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ده‌گرێته‌به‌ر.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدوڵـڵا ده‌مڕاسـتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
جه‌مال عه‌بدوڵـڵا ده‌ڵێت به‌ڵێ ئێمه گوتوومانه و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر سـیاسه‌تێـك و هه‌ر ڕێوشوێنێـك به ئێمه بكرێت له پـێناوی نه‌هێشتنی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیـیه‌ی كه له سـنووركاندا هه‌یه و له خزمه‌تی په‌یوه‌ندی باش دراوسێـیه‌تی و مه‌نفه‌عه‌تی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان عێراق و توركیا، وه هه‌رێمی كوردسـتان و توركیادا بێت ئێمه ده‌یگرینه‌به‌ر، ته‌نها خاڵێـك كه ئێمه ڕامانگه‌یاندووه و گوتوومانه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سه‌ربازیدا نین.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.