له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق ئه‌و 8 سه‌ربازه توركهیان ئازادكردووه كه پـێش دوو هه‌فته له ناو توركیادا ڕفێندران.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، په‌كه‌كه، ئه‌و سه‌ربازانه‌یان داوه‌ته ده‌ست كاربه‌ده‌سـتانی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان. سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان له ناو خاكی توركیا له نزیـك سـنووری عێراق ڕفاندبوو.
ئازادكردنی ئه‌م سه‌ربازانه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه هات كه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گوتبووی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌موو ڕێوشوێنی جدی له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه ده‌گرێته‌به‌ر كه به‌رپـرسـن له‌و هێرشـانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر توركیای دراوسێ.
ڕۆژی شه‌ممه له ئسـته‌نبوڵ مالیكی له قسه‌كانیدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به عێراق گوتی نابێت عێراق بـبێته بـنكهیهك بۆ هێرشـبردنه سه‌ر دراوسـێـكانی.
توركیا فشـار ده‌خاته سه‌ر عێراق تاكو ڕێ‌وشـوێنی توند له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق بگرێته‌به‌ر.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش به هه‌زاران كورد له ناوچه‌ی سـلۆپـی توركیای نزیـك سـنووری عێراق ڕێـپـێوانێـكیان بۆ ئاشتی ئه‌نجامداوه. خۆپـیشـانده‌ران سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیایان كرد كه باس له به‌زاندنی سـنووری عێراق بۆ شه‌ڕكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد ده‌كات.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان گوتیان ئه‌وان ئۆفیسه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردسـتانیان له هه‌ولێر و سلێمانی داخسـتووه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوسۆزن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه. به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌و پارته (فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپـی) نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیـیان به سهرههڵـداوهكانهوه هه‌بێت.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان فوئاد حسێن گوتی ئۆفیسه‌كانی پارتی ناوبراو بۆیه داخره‌وه چونكه مۆڵه‌تی كاركردنی فه‌رمیـیان نیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.