وه‌ك هه‌وڵێـكی نوێ بۆ ناوبژیوانیكردنی نێوان حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما و هێزه‌كانی دیموكراتخوازان ئیبراهیم گه‌مباری نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشـتۆته بۆرما.
ئه‌مه‌ش دووهه‌مین سه‌ردانی به‌ڕێز گه‌مباریـیه بۆ وڵاتی بۆرما له‌و ده‌مه‌وه‌ی له‌شـكری بۆرما خۆپـیشـاندانه‌كانی دیموكراتخوازانی به ڕابه‌رایه‌تی پـیاوانی ئاینی بودیـیه‌كان له مانگی نۆی ڕابردوودا سه‌ركوتكرد.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی حكومه‌تی بۆرمای داوه ده‌ست به دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی دیموكراتخوازاندا بكات.
سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیبراهیم گه‌مباری، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بۆرما، به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌تی بۆرما بڕیاری دا دیبلۆماتێـكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـكری بۆرما ڕۆژی هه‌ینی له ناكاودا كۆتایـیان به ئه‌ركی چارڵس پـێترێی ڕێـكخه‌ری په‌ره‌پـیدانی ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هێنا. هۆكاری به‌زۆره‌ملێ ده‌ركردنی به‌ڕێز چارڵس به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه ناوبراو ئاگاهی ترسـناكی له باره‌ی ڕه‌وشی مرۆیی و ئابوری له بۆرما داووه.