سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌نگاوی جیدی ده‌نێت له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه‌ی كه به‌رپـرسـیارن له‌و هێرشـانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر توركیا دراوسێ.
ڕۆژی شه‌ممه له ئسـته‌نبوڵ به‌ڕێز مالیكی له گوتارێـكیدا بۆ كۆنفرانسێـكی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به عێراق، گوتی نابێت عێراق بـبێت به بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـبردنه سه‌ر دراوسێـكانی.
تركیا فشـار ده‌خاته سه‌ر عێراق تاكو ڕێوشوێنی توند له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، له باكوری عێراق بگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیاش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به كۆنفرانسـه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا ده‌بێت عێراق ئاسایش و ئارامی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڕاگرێت، وه هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی دروست نه‌كات.
كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانیش ڕایگه‌یاند كه‌وا ئۆفیسه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردسـتانیان داخسـتووه، كه پـێده‌چێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هاوسۆزبێت، حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داوه ئه‌و ئۆفیسـانه دابخات كه په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانه‌وه هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كوردانی ئه‌مریكا له سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خۆپـیشـاندان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ به‌كارهێنانی هێزی له‌شـكری دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق.