سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له میانه‌ی ووتارێكدا له زانكۆی به‌رگری نیشتمانی له واشنتۆنی پایته‌خت گوتی جیهان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌شه‌سه‌ندووی مووشه‌كی باڵستیكی ده‌بێته‌وه. سه‌رۆك بوش گوتی" له ساڵی 1972 دا، ته‌نها نۆ ووڵات موشه‌كی باڵستیكی هه‌بووه. ئه‌مڕۆكه، ئه‌و ژماره‌یه زیادی كردووه و بۆته 27 ووڵات و له نێویاندا ڕژێمه شه‌ڕخوازه‌كانی كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانه‌وه هه‌یه."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی ئێران یه‌كێكه له‌و ڕژێمانه و ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وتنی موشه‌كی باڵستیكی مه‌ودا درێژ ده‌یده‌ن، ڕووبهڕووبكرێنهوه. سه‌رۆك ده‌ڵێت " ئێران هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژییانه ده‌دات كه له‌وانه‌یه له دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی و موشه‌كی باڵستیكی مه‌ودا درێژدا به‌كاربهێنرێن. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابردوودا، ئێران ڕاهێنانی له‌شكری ئه‌نجامدا و تیایاندا موشه‌كی باڵستیكی مه‌ودا درێژی تاقیكرده‌وه كه توانای گه‌یشتنی ئیسرائیل و توركیا و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بنكه له كه‌نداوی فارسییان هه‌یه."
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا موشه‌كی مه‌ودا درێژی 1200 میلی دروست ده‌كه‌ن. به پێی سه‌رۆك بوش، خاوه‌نێتی ئه‌م موشه‌كانه توانای هێرشكردنه سه‌ر زۆربه‌ی ووڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆییان ده‌داتێ و له نێویاندا یۆنان و رۆمانیا و بولغارییا و له‌وانه‌شه ئه‌و موشه‌كانه بگه‌نه پۆڵۆنیا و هه‌نگارییا و سڵۆڤاكیا. سه‌رۆك بوش گوتی " كۆمه‌ڵگای ده‌زگا زانیارییه‌كانمان به یارمه‌تی به‌رده‌وامی ووڵاتانی بیانی، تواناكانی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئێران له پێش ساڵی 2015 دا، بتوانێت موشه‌كی باڵستیكی ئه‌وتۆ دروست بكات كه توانای تێپه‌ڕینی كیشوه‌ره‌كانی هه‌بێت و بگاته ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو ئه‌وروپا. ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و بژاره‌ی هه‌ڵبژارد و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌نگاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران نه‌دات، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئێران ئه‌و توانایه‌ی ده‌ست بكه‌وێت. ئێمه‌ش ده‌بێت ئێستا به جدییه‌وه ڕه‌وشه‌كه له‌به‌رچاو بگرین."
بۆ به‌رگری كردنیش له ئه‌وروپا له دژی مه‌ترسی ئه‌و موشه‌كه باڵستیكیانهی ئێران، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به نیازه سیسته‌مێكی به‌رگری موشه‌كی و بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سیسته‌مه له پۆڵۆنیا و بنكه‌یه‌كی ڕاداری له كۆماری چیك دابمه‌زرێنێت. به پێی سه‌رۆك بوش، ئه‌م جۆره سیسته‌مه ئامانجه‌كه‌ی ڕووسیا نییه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و دژه موشه‌كانه‌ی كه ئێمه دایانده‌نێین مه‌به‌ست لێیان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردن به موشه‌كی باڵستیكی ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا، سه‌رۆك بوش بانگهێشتی ڕووسیای كرد به‌شداری ئه‌و هه‌وڵانه بكات كه له دژی ئه‌م مه‌ترسییه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، ئه‌نجام ده‌درێن و گوتی ئێمه‌ش ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌م مه‌ترسییه پێكه‌وه بده‌ینه‌وه.