تیمێـك له پـسـپـۆڕانی ئه‌مریكایی گه‌یشـتنه پایته‌ختی كۆریای باكور بۆ ده‌ستكردن به پـرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شـێـك له ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی چه‌كداماڵین كه له‌گه‌ڵ پـیۆنگیانگدا مۆر كراوه.
سونگ كیمی سه‌رۆكی تیمی ئه‌مریكایی كه بۆخۆشی به‌رپـرسی ئۆفیسی كاروباری كۆریایـیه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی له په‌كینه‌وه به‌ره‌و پـیـۆنگیانگ به‌ڕێ بكه‌وێت، گوتی له دوو ڕۆژی داهاتوودا تیمه‌كه‌ی ده‌گاته دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی یۆنگبیۆنی ناوه‌كی كۆریای باكور.
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا سونگ كیم گوتی تیمه‌كه‌ی یه‌كێـكه له‌و دوو تیمه‌ی كه یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ڵوه‌شـاندنی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی كۆریای باكوریان پـێ سـپـێردراوه.
هه‌روه‌ها سونگ كیم گوتیشی تیمه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات به زووترین كات ده‌ستبه‌كاربێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له پـێناو وتووێـژكردن له‌باره‌ی پـرۆسه‌ی له‌كارخسـتنی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی له پـیۆنگ‌یانگ ڕۆژی چوارشه‌ممه كریسـتۆفه‌ر هێـڵ نێردراوی به‌رپـرس له دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیم كی كوانی به‌رپـرسی باڵای وتووێـژه‌كانی ناوه‌كی كۆریای باكور له په‌كین كۆبوونه‌وه.
كرستۆفه‌ر هێـڵ وتووێـژه‌كانی به ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری پـڕ سوود ناوزه‌ندكرد.