زیاتر له 100 كه‌سـانی ئاینی بودی ڕێـپـێـوانێـكیان له ناوه‌ندی بۆرمادا سـازكرد، كه به یه‌كه‌م خڕبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره داده‌نرێت له‌وه‌تای له مانگی نۆوه حكومه‌ته
له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته به ئاگر و ئاسن خۆپـیشـانده‌رانی سهركوتكرد.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌مێـكدا دێت كه دیبلۆماته‌كان له ڕانگوون گوتیان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیبراهیم گه‌مباری ڕۆژی شه‌ممه جارێـكی دیكه دێته‌وه بۆ بۆرما.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن كه‌سـانی ئاینی بودی به ڕۆبه تایبه‌ته‌كانیانه‌وه هیچ دروشم و لـێدوانێـكی سـیاسـیـیان نه‌گووتووه، به‌ڵام له بری ئه‌وه به نوێژ و نزا به نێو شه‌قامه‌كانی پاكـكۆكوو له باكوری ڕۆژئاوای ڕانگوون ڕێـپـێوانهكهیان ئه‌نجام داوه.
شـایانی باسه له مانگی نۆدا سه‌ربازان له‌و شـارۆچـكهیه ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپـیشـاندهركاندا كرد، وه ئه‌م كاردانه‌وه‌ی حكومه‌ت وایكرد كه‌سـانی ئاینی بودی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه خڕبـبنهوه و په‌یوه‌ندی به خۆپـیشـاندانهكانهوه بكه‌ن.
له بنه‌ڕه‌تدا خۆپـیشـاندانه‌كان له مانگی ههشـتهوه ده‌ستیـپـێـكرد، پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ره له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌و وڵاته نرخی سووته‌مه‌نیـیان به شـێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیادكرد. خۆپـیشـاندانه‌كان ته‌وژم و هێزێـكی زیاتری په‌یدا كرد كاتێـك كه كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه به‌ڕێزه‌كانی بودی په‌یوه‌ندیـیان به بزوتنه‌وه‌كه كرد، وه كردیانه ناڕه‌زایی دهربڕینێـكی به‌رفراون له دژی 45 سـاڵ له حوكمڕانی سـتهمكارانهی له‌شـكری له وڵاته‌كه‌یاندا.
حكومه‌تی بۆرما گوتبووی له‌و سهركوتكردنانهدا به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و هه‌زاره‌هاش ده‌سـتگیركراون، به‌ڵام بزاڤكارانی سه‌ر به دیموكراسی ده‌ڵێن زیانه گیانیـیه‌كان زۆر له‌وه زیاتره.