ده‌مڕاستی حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق قانونێـكی په‌سه‌ندكردووه كه تیایدا په‌ناپارێزی له سه‌ر كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی ئاسایش له عێراق
لاده‌بات.
ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌لی ئه‌لده‌باغی ده‌مڕاستی حكومه‌تی عێراق وتی ئه‌م بڕیاره هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئاسایشـیـیانه‌ی كه له وڵاته‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن ده‌خاته ژێر ڕكێڤی قانونی عێراقه‌وه، وه ئه‌و مافی په‌ناپارێزیـیه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانانه‌وه له 2004 دا به كۆنتراكته‌رانی ئاسایشـی بیانی درابوو هه‌ڵده‌وه‌شـێـنێته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌لی ئه‌لده‌باغ گوتی بڕیاره‌كه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن به‌ڵێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به دابینكردنی په‌ناپارێزی بۆ پاسه‌وانانی بلاكواته‌ری ئه‌مریكایی ڕه‌نگه ڕه‌وتی لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی به‌غدا، ئه‌وه‌ی تیایدا 17 هاوڵاتی عێراقی كوژران، بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
كۆمپانیای بلاكواته‌ریش ده‌ڵێت ئه‌و عێراقیـیانه له ده‌مێـكدا كوژراون كه پاسه‌وانه‌كانی به شـێوه‌یه‌كی قانونی به‌رپه‌رچی هێرشـێـكیان داوه‌ته‌وه كه كرابووه سه‌ر كاروانێـكی دیبلۆماسی ئه‌مریكایی.
لـێـكۆڵه‌ره‌وانی ده‌زگای لـێـكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكای FBI ده‌ڵێن لـێـكۆڵینه‌وه‌كان ته‌گه‌ره‌ی كه‌وتۆته به‌رده‌م به‌هۆی ئه‌و په‌ناپارێزیـیه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به پاسه‌وانه‌كانی بلاكواته‌ری داوه، كه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیـیه ئه‌و بڕیاره بدات.
به‌هۆی ئه‌و په‌ناپارێزیـیه هه‌ندێ له پاسه‌وانانی بلاكواته‌ر قایل نه‌بوون قسه له‌گه‌ڵ FBI دا بكه‌ن.