بۆ دووهه‌م ڕۆژه هه‌لیـكۆپـته‌ره‌كانی له‌شـكری توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له ناوچه‌یه‌كی نزیـك سـنووری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌لیكۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌كانی توركیا به‌سه‌ر چیاكانی پارێزگای شـرناخدا فڕیون و پاش ماوه‌یه‌كی كورت دوكه‌ڵی ڕه‌ش به ئاسـمانی ناوچه‌كه به‌رزبۆته‌وه.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وته‌یه‌كیدا بۆ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له په‌ره‌له‌مان ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌بێت توركیا له دژی تێرۆریزم كرده‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌نجام بدات، وه داوای له ئه‌مریكا كرد هه‌نگاوی خێرا له دژی سه‌رهه‌ڵـداونی كوردی بنكه له باكوری عێراق بنێت.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ردۆگان سه‌ردانی واشـنتۆن بكات تا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وتووێـژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش‌دا بكات.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه 3 سه‌ربازی تورك له میانه‌ی شه‌ڕه‌كاندا كوژراون. هه‌روه‌ها سه‌ربازێـكی تریش ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی دوور له سـنووری عێراقه‌وه كوژراوه كه پـێده‌چێت لوغمێـكی سه‌رهه‌ڵداوانی پـیادا ته‌قیبێـته‌وه.