محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم" جێی داخه." به‌ڵام ده‌شڵێت ئاماده‌بوونی بۆ
هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ لـێـكۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌نگاوێـكه به ئاڕاسـته‌یه‌كی ڕاسـتدا.
ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران، وه پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌و وڵاته به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قسه‌ی كرد.
ئه‌لبه‌رادعی له میانه‌ی قسه‌كانیشیدا له تارانی خواست كه به ڕوون و ئاشـكرا مامه‌ڵه و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا بكات.
شـایانی باسه جێـگری سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، ئوڵی هێنۆنێن له پایته‌ختی ئێرانه، وه تاران ده‌توانێت وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بداته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه نوێنه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زاڵمای خه‌لیلزاد ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی فشـاری زیاتر بخرێته سه‌ر ئێران، وڵاتانی ڕۆژئاوا خه‌ریكی داڕشـتنی به‌رنووسی بڕیارێـكی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا مونا غونه‌یم له نیویۆركه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.