هه‌لیكۆپـته‌ره هێرشـبه‌ره‌كانی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قه‌یان له شوێنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كردووه.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـكدادانه پاش ئه‌وه دێت كه میدیاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایانگه‌یاند كه‌وا نزیكه‌ی 100 سه‌رهه‌ڵداوی كورد له ناوچه‌یه‌كی شـاخاوی نزیـك سـنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌مارۆ دراون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نه‌تۆلیای فه‌رمی گوتی هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك له سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردیان له ناوچه‌ی هه‌كاری گه‌مارۆ داوه و ڕێـگه‌یان لێـگرتوون له‌وه‌ی به‌ره‌و بنكه‌كانیان له باكوری عێراق ده‌ربازبـبن.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه كوژرانی به لایه‌نی كه‌م 2 سه‌ربازی تورك ڕاگه‌یه‌ندرا، كه پـێده‌چێت یه‌كێـكیان لوغمێـكی سه‌رهه‌ڵـداوانی له ناوچه‌ی تونجه‌لیدا پـیادا ته‌قیـبێـته‌وه.
پـێشـتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی بابا جان گوتبووی هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌می توركیادا به كراوه‌یی ده‌مێنێـته‌وه له‌و شه‌ڕیدا له دژی سه‌رهه‌ڵـداونی كورد له باكوری عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ BBC هۆشـداری داوه به‌وه‌ی ئاكامی زۆر خراپ ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌شـكركێشی بۆ سه‌ر باكوری عێراق ده‌سـتپـێـبكات.
ئه‌م ڕووداوانه له ده‌مێـكدا هات كه توركیا به بۆنه‌ی 84 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا ئاهه‌نگی ده‌گێڕا.