خانم كریستینا فێرناندز كرشنه‌ر بووه یه‌كه‌مین خانمه سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی وڵاته‌كه‌ی نیشـانی داوه
خانم كریستینا نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی دوو ڕكابه‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ده‌نگی هێناوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی پـتر له 95% ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیـیه‌ی ئه‌رجه‌نتین ژمێردرا كه 13 كاندید تیایدا به‌شـداریـیان كردبوو، ده‌ره‌كه‌وت خانم كریستینا فێرناندز (هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین نێستۆر كرشنه‌ر) نزیكه‌ی 45% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه.
هه‌ردوو ڕكابه‌ره سه‌ركیـیه‌كه‌ی خانم كریستینا، ڕۆبێرتۆ لاڤاگنای وه‌زیری پـێشـووی ئابوری و ئێـلیسـا كاریۆی ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مان، دانیان به شـكسـتهێنانی خۆیان له ئاست خانم كریستینادا ڕاگه‌یاند.
خانم كریستینا له وتارێـكیدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له بۆینس ئایرسی پایته‌خت گوتی ئه‌و و لایه‌نگرانی هه‌ست به خۆشـیـیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌كه‌ن. داواشی له هاوڵاتیـیان كرد كه كۆمه‌ڵـگایه‌كی نوێ دابمه‌زرێنن و وێنه‌یه‌كی نوێ به ڕوخسـاری ئه‌رجه‌نتیندا بكه‌نه‌وه. پاشان به‌ڵـێنی دا درێژه به ڕێبازی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات، ئه‌وه‌ی توانی ئابوری وڵاته‌كه‌یان پاش هه‌ره‌سهێنانه‌كه‌ی سـاڵی 2001 بـبوژێنێـته‌وه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای پـتر له 20 سـاڵه حوكمی دیموكراتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌رجه‌نتین، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی خانم كریستینا به مه‌زنترین سه‌ركه‌وتنی پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رجه‌نتین داده‌نرێت.