له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شـاری كه‌ركوك به لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژران و 26 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـبه‌رێـك ئۆتۆمبیلێـكی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له شوێنی ئۆتۆمبیله‌كانی گواسـتنه‌وه‌ی هێڵی سـلێمانی- كه‌ركوك ته‌قاندۆته‌وه.
هاوكات له به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 10 ڕێـبه‌ر و سه‌رۆك عه‌شـره‌تی پارێزگای دیاله پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـێـكی حكومی ڕفێندراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـبه‌ر و سه‌رۆك عه‌شـره‌تانه كه به‌شـێـكن له گروپـێـكی دژ به ئه‌لقاعیده له عێراق كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌ك له‌و ده‌مه‌ی به ناوچه‌ی زۆرینه شیعه‌ی گه‌ڕه‌كی شه‌عبدا به ئۆتۆمبیل تێـپه‌ڕ ده‌بوون.
له باشوری عێراقیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه ڕۆژی دووشه‌ممه كۆنتڕۆڵی پارێزگای كه‌ربه‌لای زۆرینه شیعه بداته‌وه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی.
به‌وه‌ش كه‌ربه‌لا ده‌بێت به هه‌شـته‌مین له‌و 18 پارێزگایه‌ی عێراق كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقیـیه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئاماده‌ن هه‌موو كاتێـك یارمه‌تی پـێشـكه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه داوایان لێـكرا.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له كه‌ركوكه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.