پـێنجشه‌ممه وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵـێــك سـزای نوێی یه‌ك لایه‌نه‌یان له دژی ئامانجی ده‌سـتنیشـانكراو له ئێران ڕاگه‌یاند، له ناویان سێ بانكی حكومتی میلی، میله‌ت و سادرات، سوپای پاسـداران و هێزی سـوپای قودس، وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره لۆجستیـیه‌كان، چه‌ندین كۆمپانیای سه‌ر به سوپای پاسـداران و 8 كه‌سایه‌تی.
ئایا ئه‌م گه‌مارۆیانه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر ده‌بن كه بتوانن پـێشی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بگرن؟
ئایا ئه‌مریكا چۆن ده‌توانێت ئه‌م گه‌مارۆ یه‌ك لایه‌نه داسه‌پـێنێت؟
ئایا ئه‌م گه‌مارۆیانه سه‌ره‌تان و یانیش پـێشی ئیحتمالی په‌لاماری له‌شـكری ئه‌مریكا به دژی ئێران ده‌گرن؟ هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش گوتوویه‌تی دیبلۆماسی باشـترین ڕێـگایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران به‌ڵام بژاری له‌شـكری له‌سه‌ر مێزه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه باسی په‌ره‌گرتنی گرژی نێوان سه‌رانی حكومه‌ت و په‌ره‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تی گشتی و به‌ر ته‌سكـكرانی زیاتری ئازادی ڕا ده‌كرێت.
ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی میوانانی به‌رنامه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
خالیدی عه‌زیزی، شـاره‌زای زانسـتی سـیاسی و به‌رپـرسـی په‌وه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستـانی ئێران.
مه‌سعود كوردپور، ڕۆژنامه‌وان و شـیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.