ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه و هه‌لیكۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌كانی توركیا هێرشـیان كردۆته سه‌ر
شوێنه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق، هاوكاتی ده‌ستپـێـكردنی هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و پـشـێویـیانه‌ی له‌سه‌ر بنكه‌كانی جودایـیخوازان له ناوچه‌كه‌دا هاتۆته كایه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ناتۆلیای ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاپـۆرتی داوه و تیایدا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێـكیان بۆردومان كردووه كه له میانه‌ی سووسه‌كردنیاندا به‌دیـیان كردوون و گومانیان لێـیان هه‌بووه هی سه‌رهه‌ڵـداوان بووبێت.
توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری له ناو خاكی عێراقدا ده‌كات له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێـكارانی كوردستان یان په‌كه‌كه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا هێرشه‌كانی خۆیان له ناو توركیادا زیادكردووه.
له ئه‌نكه‌ره وه‌زیری به‌رگری عێراق و ئه‌ندامانی تری شـاند‌ی عێراقی وتووێـژیان له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی توركیادا كردووه له‌سه‌ر په‌ره‌سـه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی ناوچه هاوبه‌شه‌كانی سـنووری نێوانیان.
ده‌مڕاستێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه به‌رایـیه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه پـۆزێتیڤن.
جه‌میل چیچـك جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا گوتوویه‌تی ئه‌نكه‌ره لیستێـكی ناوی ڕێبه‌رانی په‌كه‌كه‌ی داوه به كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی، وه داواشكراوه كه ده‌بێت بدرێن به‌ده‌سـته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی شـانده‌ی عێراقی پـێشـنیازێـكیان خستۆته به‌ر ده‌ست كه به دڵی توركیا نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـنیازه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ جێبه‌جێـكردن، وه ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه توركیا چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی به په‌له و تۆكمه‌ی عێراقیـیه‌كان ده‌كات.