ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شـاندێـكی باڵای عێراقی گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی توركیا و پارتی كرێـكارانی كوردسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئه‌نسـتتیوتی كورد له واشـنتۆن سـازكردووه.
دكتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت" ده‌بێت پـێشـبینی زۆرمان نه‌بێت له چوونی وه‌فدێـكی عێراقی بۆ توركیا هه‌ر وه‌كو نه‌ده‌بووایه پـێشـبینیـیه‌كی زۆریش هه‌بووایه به هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق، به‌ڵام ئاڵوگۆڕ و بوونی ئه‌ندامی كورد له‌و وه‌فده‌یا به ڕای من خراپ نیـیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌ی كه له‌وێـیه سـاردی بكه‌نه‌وه و هه‌ر هه‌نگاوێـك بنرێت بۆ سـاردكردنه‌وه‌ی وه‌زع له نێوان توركیا و عێراقدا و توركیا و كورددا وابزانم كارێـكی باشه."
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.