وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـزای نوێی سه‌پاند به‌سه‌ر له‌شـكری ئێران و سێ بانكی
حكومه‌تی ئه‌و وڵاته و 20 كه‌س كه تاوانباركراون به‌وه‌ی پـشتیوانی له چالاكی تێرۆریستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌كه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتۆنی پایته‌خت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری دارایی هنری پاڵسـۆن بڕیاره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند. گوتیشـیان ئه‌م سـزایانه بۆیه ده‌سه‌پـێنرێت چونكه سوپای پاسـدارانی ئێران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ ده‌دات و هێزی تایبه‌تی قودسی بۆ پـشـتیوانیكردن له تێرۆریزم ته‌رخان كردووه.
ئه‌م سـزا نوێـیانه له هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ك و ڕێـكخراوه‌یه‌كی ئه‌مریكایی قه‌ده‌غه ده‌كات مامه‌ڵه و سه‌ودای دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگا و كه‌سـانه‌دا بكه‌ن كه له بڕیاره‌كه‌دا ناویان هاتووه.
خانم ڕایس گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام هۆشـداری دا به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كاردانه‌وه‌ی زیاتری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و تاران، وه‌ك ئه‌و گوتی، له‌سه‌ر ڕێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا بمێنێـته‌وه.