كاربه‌ده‌سـتانی تورك ده‌ڵێن له‌وه‌تای له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد
بۆسه‌یه‌كیان له نزیـك سـنوور دانا و تیایدا 12 سه‌ربازی توركیان كوشت، له‌شـكره‌كه‌یان شوێنه‌كانیانی كردۆته نیشـانه.
كاربه‌ده‌سـتانی تورك ده‌شڵێن بۆردومانكردنی كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له تۆڵه‌ی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه، وه نه‌ك به‌شـێـك بێت له هێرشـێـكی به‌رفراوان بۆ ناو عێراق.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی دا به‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له عێراق دابخرێت، گوتیشی ئه‌و گروپه ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسته و ڕێـگه‌ی پێ نادرێت له ناو خاكی عێراقدا كار بكات.
هه‌روه‌ها عێراق شـاندێـكی باڵای سیاسی و له‌شـكری به‌ره‌و توركیا ڕه‌وانه ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كانی سه‌ر سـنوور.
له له‌نده‌نیش سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆغان گوتی ئه‌نكه‌ره تا هه‌تاهه‌تایه چاوه‌ڕێی عێراق ناكات ڕێوشوێنی توند له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه بگرێته‌به‌ر كه بنكه‌كانیان له باكوری عێراق بۆ هێرشـبردنه سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنن.