پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك بۆمب له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون و زیاتر له 20 كه‌سی تریش برینداربوون.
له یه‌كێـك له هێرشـه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ندی به‌غدا به ئۆتۆمبیلێـكدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه.
له ڕووداوێـكی تردا بۆمبێـك له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 كه‌سی كوشـتووه. پاشـان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه ڕوویدا له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیس بۆ لێـكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن پـۆلیس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 6 میلیتانی شیعه‌یان له شه‌ڕێـكدا له شـاری كه‌ربه‌لا كوشـتووه.
هاوكات پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار ڕاوێژكارێـكی سـیاسه‌تمه‌دارێـكی باڵای سوننه ئاینزایان له به‌غدا كوشـتووه. ڕاوێژكار ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی بۆ عه‌دنان ئه‌لدلێمی، ڕێبه‌ری گروپـی سه‌ره‌كی سوننه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقی كاری ده‌كرد.