سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت ئه‌و داوای له واشـنتۆن كردووه به خێرایی له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه‌ی باكوری عێراق كار بكات كه هێرشی كوشـنده له باشوری
ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس به ته‌له‌فون قسه‌ی كردووه. ده‌شڵێت ڕایس داوای لێ كردووه بۆ چه‌ند ڕۆژێـك دان به خۆیدا بگرێت.
شایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌ریلاكانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان 12 سه‌ربازی توركیان له بۆسه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی هه‌كاری ناو توركیا كوشـتووه. له‌شـكری توركیاش ده‌ڵێت 23 سه‌رهه‌ڵداوی كوردیان له هێرشێـكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا كوشـتووه.
په‌كه‌كه ده‌ڵێت 8 سه‌ربازی توركی له‌و شه‌ڕه‌دا به دیلی گرتووه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ناوی حه‌وتیانی ئاشـكرا كردووه. له‌شـكری توركیاش پـشتڕاستی كرده‌وه كه‌وا 8 سه‌ربازی بێ سه‌روشوێن بوون.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی دوو هه‌زار تورك له ئه‌سـته‌نبوڵ خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام داوه و ڕه‌خنه‌یان له ئه‌ردۆگان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری وه‌ڵامدانه‌ی له‌شـكری ده‌سـتبه‌جێی نه‌داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا ئه‌ردۆگان گوتوویه‌تی توركیا پـێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له كه‌س نیـیه تاكو به‌رگری له‌خۆی بكات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی توركیا گوتی ئه‌و ئاماده‌یه چه‌ند له‌سه‌ری بكه‌وێت بیدات گه‌ر بۆ پاراستنی ماف و هاوڵاتیانی پـێویست بكات.