میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی خانمێـكی ڕۆژنامه‌نووسه له یه‌كێـك له ڕۆژنامه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا.
به‌سـۆز ته‌وفیق عه‌بدول له‌م به‌رنامه‌یه باسمان له ئاستی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و كاركردنی خانمان وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به ڕۆژنامه‌ی ئازاده‌وه بۆ ده‌كات.
به‌سۆز ته‌وفیق عه‌بدول سه‌باره‌ت به ئاستی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردسـتاندا ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه ئیشی تیادا ده‌كه‌یت، وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له ڕۆژنامه‌یه‌كی حزبیدا ئیش بكه‌یت له‌وه ناچێت بتوانیت به دڵی خۆت و به ده‌سـتی خۆت و به قه‌ڵه‌می خۆت پـڕ به دڵی خۆت بنووسیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بیت ئه‌وا هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی بۆت كراوه‌یه، وه ده‌توانیت به ئازادانه له بواری سـیاسی و فكری و ئه‌ده‌بیدا تیایدا بنووسیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.