سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕه‌خنه‌ی له قسه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گرتووه بۆ پـشتیوانیـكردنی له شـیانی كرداری له‌شـكری توركی بۆ باكوری عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا كه ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاوبۆته‌وه، تاڵه‌بانی وتی قسه‌كانی ئه‌سه‌د مه‌ترسـناك و پـێشێـلیـیه له كه‌شی هاوكاریـیه‌كانی نێوان عێراق و سوریا.
تاڵه‌بانی گوتی سوریا ده‌بووایه بۆچوونی ئه‌مریكا و ئه‌وروپایـیه‌كانی بـبوایه كه داوای چاره‌سه‌ركردنێـكی ئاشـتیـیانه ده‌كه‌ن. تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شـاری سـلێمانی وتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه واشـنتۆن به توركیا ڕێـگه نادات له چوونه ژووره‌وه‌ی له‌شـكری توركی بۆ ناوچه‌ی باكوری عێراق.
له شـاری زاخۆش بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به هه‌ڕه‌شـه‌كانی توركیا له كرداری له‌شـكری و به‌زاندنی سـنوور، هه‌زاران كورد له خۆپـیشـاندانه‌كاندا به‌شـداریـیان كردووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له باكوری عێراق پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری به‌زاندنی سـنووری باكوری عێراق بۆ شه‌ڕكردنی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له لایه‌ن توركیاوه په‌سه‌ند كرابوو، وتوویه‌تی ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیكردنێـك به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.
مه‌سـعود بارزانی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له ڕۆژی هه‌ینی هه‌روه‌ها داوای دیالۆگی كردووه له نێوان توركیا و سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و یاخود په‌كه‌كه، وه وتی كوردسـتان پـشـتیوانی له‌و شه‌ڕه و یاخود ئه‌و توندوتیژیـیانه‌دا نه‌كردووه.
وه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه له ڕۆژی هه‌ینی بڵاوبۆته‌وه سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون له هه‌ردوولا داوای كردووه له‌م كاته ناسـكه‌دا نه‌رمی نیشـان بده‌ن. بان هه‌روه‌ها داخوازی بۆ عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان دووپات كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵـنیابن خاكی عێراق به‌كار نه‌هێنرێت بۆ هێرشه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی سـنوور.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیش، ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌سـته‌نبوڵ وتی كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق ده‌بێت له‌ناوبـبرێن و ڕێبه‌ره‌كانیان بدرێنه ده‌سـتی توركیا. ئه‌و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی كردووه له قسـه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری، به‌ڵام گوتوویه‌تی ده‌رنگ بووه.
سه‌باره‌ت به لـێدوانه‌كانی سه‌رۆكی عێراقی و هه‌واڵی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.