پـۆلیسی پاكسـتانی وێنه‌یه‌كی ته‌قێنه‌ره خۆدكوژه گومان لێـكراوه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌سـتی هه‌بووه له كوشتنی به‌لایه‌نی كه‌م 139 كه‌س له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتانی به‌نازیر بۆتۆ له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ وڵات.
ده‌زگاكانی میدیای پاكسـتانی چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رێـكی بڕاوی بڵاوكردۆته‌وه كه هی پـیاوێـكه پـۆلیس ده‌ڵێت له‌وانه‌یه له هێرشه كوشـنده‌كه‌دا بۆ سه‌ر كاروانه‌كه‌ی خانم بۆتۆ له كه‌راچی به‌رپـرسـیاربێت. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌روه‌ها خه‌ریكی لـێـكۆڵینه‌وه‌ن له لیسـتێـك له شـیانی كه‌سـانێـكی گومان لێـكراوی تر.
لایه‌نگره توڕه‌كانی خانم بۆتۆ بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به هێرشـه‌كان تایه‌ریان سـووتاندووه و به‌ردیان هاویشـتۆته ئه‌و ماشـێـنانه‌ی كه به گه‌ڕه‌كه‌كانی شـاری كه‌راچیدا تـێـپـه‌ڕ ده‌بوون.
خانم بۆتۆ وتی ئه‌و ده‌یزانی توشی هه‌وڵـدانی تێرۆركردن ده‌بێت له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كه‌راچی، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی دابوو ڕێـگه نه‌دات ئه‌و جۆره هێرشـانه پـلانه‌كانی بگۆڕێت.
خانم به‌نازیر بۆتۆ به په‌یامنێرانی گوت كه حكومه‌ته‌كانی بـێـگانه ئاگاداریان كردۆته‌وه له‌وه‌ی چوار تیمی تێرۆركردن نیازیان هه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ری، له نێوانیان تیمه خۆدكوژیـیه‌كانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده.