ڕۆژی چوارشه‌ممه و دوای مشـتومڕێـكی كورت خایه‌ن په‌رله‌مانی توركیا داوایه‌كی حكومه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی به 507 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 19 ده‌نگ په‌سه‌ندكرد، ئه‌ویش ڕێـگه‌دان بۆ ماوه‌ی سـاڵـێـك به له‌شـكركێشی له ناو خاكی عێراقدا له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ پـرۆفیسـۆر مارك كاتز Mark Katz، شـاره‌زای كاروباری سـیاسی له زانكۆی جۆرج مه‌یسن له سـتانی ڤێرجینیا سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
پـرۆفیسۆرمارك كاتز ده‌ڵێت به ڕای من" گرژیـیه‌كه زۆر زۆر جدیـیه، وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا له‌شـكركێشی بكات ئه‌وا ته‌واوی ڕه‌وشه‌كه له عێراقدا ئاڵۆز ده‌كات. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی كه توركیا ئێسـتا بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌یه دژایه‌تی ئه‌مریكا بكات، وه یه‌ك لایه‌نه خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی كوردی توركیا له باكوری عێراقدا بجه‌نگێت. ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیـیانی توركی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هێز له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌كاربهێنرێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات ده‌رئه‌نجام په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر تێـك ده‌چن، هه‌روه‌ها من بڕوام وایه هاوڵاتیـیانی عه‌ره‌بی عێراقیش ئه‌وانیش به له‌شـكركێشی توركیا له دژی عێراق خۆشحاڵ نین، ئینجا بۆیه ئاڵۆزكاری دێته گۆڕێ."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.