ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران و له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ردا یاداشـتنامه‌یه‌ك مۆركرا، كه تیایدا وڵاتانی سه‌ر ئه‌و ده‌ریایه به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ڕێـگه نه‌ده‌ن خاكی وڵاته‌كانیان له دژی یه‌كتری به‌كاربهێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ خالیدی عه‌زیزی، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردسـتان سـازكردووه.
خالیدی عه‌زیزی ده‌ڵێت ماوه‌یه‌كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای خه‌زه‌ر، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان عیلاقاتی خۆشه، وه تێـده‌كۆشێت له نێو ده‌وڵه‌ته‌كانی پـێشـووی سه‌ر به سـۆڤێتی پـێشـوو، جێ پـێـیه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه، ڕوسیا ده‌یه‌وێت له كێشه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه‌ڵـك وه‌ربگرێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.