سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شـكری توركیا بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له ناو سـنووری عێراق، وه تـۆپـبارانی ناوچه سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌لایه‌ن
له‌شـكری ئه‌و وڵاته‌وه، په‌یامنێرانمان ڕاپـۆرتیان بۆ ناردووین و هه‌روه‌ها چه‌ندین چاوپـێـكه‌وتنیشـیان ئه‌نجامداوه.
په‌یامنێرمان له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی له ڕاپـۆرته‌كه‌یدا باس له تۆپـبارانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت له زاخۆوه تاكو خواكورك و برادۆست و به‌رواری باڵا و دێره‌لوك چه‌ندین گوند كه‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌بری تۆپـه‌كانی سوپای توركیا.
په‌یامنێریشـمان یه‌حیا به‌رزنجی گه‌یشـتۆته ناوچه سه‌خته‌كانی چیای قه‌ندیل و له‌وێ چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ مورات قه‌ره‌یڵان، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه، وه ده‌ڵێت مورات قه‌ره‌یڵان پـێشبینی ده‌كات سوپای توركیا هێرش بكات.
هه‌روه‌ها په‌یامنێریشـمان سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆكه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای دهۆك به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تیایدا تـۆپـبارانكردنه‌كانی له‌شـكری توركیایان ڕسـوا و شه‌رمه‌زار كردووه. هه‌روه‌ها ڕاوبۆچوونی چه‌ند هاوڵاتیـیه‌كی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌رگرتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپـۆرته‌كانبن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.
چه‌ند ڕاپـۆرت و چاوپـێـكه‌وتنـێـك سه‌باره‌ت به ئاڵۆزیـیه‌كانی سه‌ر سـنووری نێوان توركیا و عێراق
- عومه‌ر باڵایی