كۆمانداری پـێشـووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به توندی ڕه‌خنه‌ی له شـێوازی مامه‌ڵه‌كردنی شه‌ڕ له عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
بوش گرتووه و ده‌ڵێت هه‌لومه‌رجی ئێسـتا وه‌ك خه‌ونێـكی ناخۆشی بێ كۆتایـیه.
ڕۆژی هه‌ینی ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ڕیكاردۆ سـانشـێز گوتی كه سـتراتیژیـیه‌كانی ئێسـتا، هه‌ڵبه‌ت سـتراتیژی بردنه سه‌ری ژماره‌ی سه‌ربازانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌وڵێـكی بێ ئاكامه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕاسـتیـیه‌كانی شه‌ڕ ببێت.
ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین پلانی سه‌ره‌تای شه‌ڕی به كه‌موكوڕی دانا و له ڕووی ڕاسـته‌قینه ده‌ڵێت نه‌بووه و هه‌روه‌ها سـتراتیژی ڕێبه‌رایه‌تی له‌نێو ڕێبه‌رانی ئه‌مریكای خسـته ژێر پـرسـیاره‌وه.
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێـدوانانه نه‌بووه، كه ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه گوتی ڕێز له خزمه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ سـانشـێز ده‌گرێت.
كۆشـكی سـپـی ئاگایی دا به‌وه‌ی كار ماوه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام گوتیشی له حاڵی وه‌ده‌سـتهێنانی پـێشـكه‌وتندایه.
ژه‌نه‌ڕاڵ سـانشـێز ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه ده‌بێت كاتی زیاتر به ده‌سه‌ڵاتداری كۆمانداری له‌شـكری بدات و كارێـكی وا بكات هه‌وڵه‌كانی هه‌موو ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی به‌ڕێوه‌بچن. هه‌روه‌ها ناوبراو ڕێبه‌رایه‌تی له‌شـكری و هه‌ڵبه‌ت خۆشی به تاوانبار ناسی، كه تێ نه‌گه‌یشتن هێرش بۆ سه‌ر عێراق چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵـگای عێراق ده‌بێت.