ڕابه‌ری باڵای ئاینی ئێرانی هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌دات به‌شـداری له كۆنفرانسی
ئاشـتی داهاتوودا نه‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میوانداری ده‌كرێت.
ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕۆژی شه‌ممه له‌میانه‌ی وتارێـكی ئاینی له تاران ئه‌م بانگه‌شـه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
مه‌به‌ست له كۆنفرانسـه‌كه كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا سـازبدرێت، له پـێناو چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌ستینی‌یه، به‌ڵام ئایه‌توڵـڵا خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ڕاسـته‌قینه‌ی كۆنفرانسـه‌كه بۆ پـشـتگیریكردنه له ئیسرائیل، كه خامه‌نه‌ئی به ڕژێمی زایۆنیزمی ناوزه‌ندی ده‌كات.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت كۆنفرانسـه‌كانی ئاشتی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌ستینیـیه‌كانه و هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت ئاخۆ بۆچی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شـداری له‌و كۆنفرانسه‌دا بكه‌ن له‌و كاته‌ی فه‌له‌ستینیـیه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆنفرانسـه‌كه نابن.