Accessibility links

عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم مانه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بیانی له‌ عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


كه‌سـایه‌تیـیه‌كی ناوداری گه‌وره‌ترین حزبی شیعه‌ئاینزاكانی عێراقی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی له‌شـكری هه‌میشـه‌یی بـیانی له‌ عێراقی ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

عه‌مـمار ئه‌لحه‌كیم ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌میانه‌ی نوێژی جه‌ژندا، واته‌ له‌ كۆتایی مانگی پـیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌لای شیعه‌كانی عێراق ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.

ناوبراو له‌ جیاتی باوكی عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم كه‌ دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ دووا. عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقیـیه‌.

هه‌ر له‌ عێراق و له‌ پـێـشهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌واڵی كوژرانی 2 سه‌ربازی خۆی و هه‌روه‌ها برینداربوونی 5 سه‌ربازی ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌میانه‌ی هێرشـێـكی مۆرته‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیـك له‌ به‌غدای پایته‌خت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كوژران و برینداربوون.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی زانیاری كه‌می له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ئاشـكراكرد.

XS
SM
MD
LG