ده‌یان ڕێـكخراوی ئێرانی- ئه‌مریكایی و گروپه‌كانی مافی مرۆڤ ، له‌وانه ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ Human Rights Watch داوایان له كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه كه‌وا ئه‌و ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌ی كه بۆ پـێشـخستنی دیموكراسی و ئازادی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ته‌رخانی كردووه كه‌می بكاته‌وه، وه یان بیبڕێت
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سـامان زه‌ریفی له ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.